مارکۆ ڕووبیۆ سەرەخۆشی لە مەسروور بارزانی دەکات بۆ شەهیدبوونی پێشمەرگەکان

:: PM:11:09:26/03/2026 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی ئاداری 2026، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مارکۆ ڕووبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆکی حكوومەت، لە پێوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی ئەمەریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پێوەندییەکە و هاوخەمییەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەربڕی.

لە تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی حكوومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکادا، پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدراڵی، لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییە ئابوورییانەی لە ئارادان، بە وردی تاوتوێ کران.


وشە - پۆڵا مەحموود