بە گوێرەی خشتەی پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمانگی نیساندا، چوار رۆژ پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی ڕیزبەندی پشووە فەرمیەكانی حكوومەتی هەرێم لە مانگی نیساندا، چوار رۆژ بە بۆنە و جەژنی جیاواز دەبێتە پشووی فەرمی.
رۆژی یەكی نیسان، كە سەری ساڵی بابلی و ئاشووری و كلدانییەكانە پشووی فەرمی دەبێت، هەروەها رۆژی پێنجی نیسان كە جەژنی مەسیحییەكانە و بەهەمانشێوە پشووی فەرمییە.
هەروەها نۆی نیسان كە رۆژی پێنجشەم دەكات ئازادكردنی عێراقە و لە رۆژی 15ی نیسانیش چوارشەم دەكات و جەژنی سەری ساڵی ئێزدییە بەهەمانشێوە پشووی فەرمی دەبێت.