بەهۆی ئەوەی لە هەرێمی كوردستان بۆ تەواوی قۆناغەكان، خوێندن كرا بە ئۆنلاین، داوا دەكرێت كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت نرخەكەی هەرزان بكەن.
ئەمڕۆ دووشەم 30ی ئادار، د. محەمەد سەباح؛ چالاكی مەدەنی، بە "وشە"ی گوت، لە پێناو قوتابیانی وڵاتەكەمان و كەمدەرامەتان كۆمپانیایەكی هێڵی پێوەندی و ئینتەرنێت ڕەزامەندی داوە بە نرخێكی زۆر كەم ئۆفەری ئینتەرنێت بداتە قوتابیان بۆ بەشداربوون لە خوێندنی ئۆنلاین.
ڕوونیشی كردەوە، لەم وەرزەی خوێندندا پێویستە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن، خێرایی زیاد بكەن و نرخەكەی كەم بكەنەوە.
دووپاتی لەوەیش كردەوە، کە لە هەوڵن چەند هێڵێكی تریش ڕەزامەندی بدەن، ئەوكاتە لە ڕێگای ڕاگەیاندنەكانەوە بە قوتابیانی ڕادەگەیەنن.
جێی ئاماژەیە كە شەوی رابردوودا بە بڕیاری هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، خوێندن بۆ سەرجەم قۆناغەكان لە كوردستان كرا بە ئۆنلاین، بەڵام جیا لە بەكارهێنانی هێڵەكانی ئینتەرنێت قوتابیان دەتوانن بینەری تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی بن.