كەمێك لەمەوبەر لە شاری سلێمانی دەنگێكی بەهێز بیسترا، خەڵكی شارەكە هەر زوو "وشە"یان ئاگەدار كردەوە كە دەنگێكی بەهێز لە شارەكەدا بیستراوە.
هاوكات پەیامنێری "وشە" لە شارەكەدا زانیارییەكەی پشتڕاست كردەوە و رای گەیاند، گردی یوئێن لە سلێمانی بۆردمان كراوە، بەڵام هێشتا زانیارییەكە بە تەواوی پشتڕاست نەكراوەتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتریش چەند جارێك ئەو شوێنە بۆردمان كرابوو، دوێنێش هەڕەشەی ئەوە كرابوو كە هێرش دەكرێتە سەر زانكۆی ئەمەریكی لە سلێمانی و ئەوەیش زیاتر ترس و دڵەڕاوكێی لەناو خەڵكی شارەكەدا زیاد كردووە.
"وشە" پابەندە بە ڕێنوێنی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ناو و شوێن بڵاو ناكاتەوە كە هێرشی دەكرێتە سەر.