كەشناسیی عێراق پێشبینی دەكات، كەشی باراناوی تا رۆژی شەمووی داهاتوو بەردەوام بێت و دەشڵێ، "پێشبینی دەكرێت سبەی نزمترین پلەی گەرمی لە سلێمانی تۆمار بكرێت".
ئەمڕۆ سێشەم 31ی ئادار،
كەشناسیی عێراق پێشبینی كەشوهەوای بڵاو كردووەتەوە، دووپاتی دەكاتەوە كەشی باراناوی تا رۆژی شەموو بەردەوام بێت و هەندێك كات ساماڵ و هەندێك كات هەور بێت.
لەبارەی پلەی گەرمایش دەڵێ، "سبەی لە ناوچەكانی باشووری عێراق پلەی گەرمی لە نێوان 24 تا 27 دەبێت، لە ناوەڕاستی عێراق 23 تا 24 دەبێت و لە هەرێمی كوردستانیش 16 تا 20 دەبێت".
لەبارەی پلەی گەرمی لە سلێمانی سبەی بەرزترین پلە 17 دەبێت، بەڵام نزمترین پلەی گەرمی دوو دەبێت.