شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە بەغدا

:: PM:03:07:31/03/2026 ‌
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، بۆ چەند پرسێكی جیاواز گەیشتە بەغدا.

ئەمڕۆ سێشەم 31ـی ئادار، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان گەیشتنە بەغدا.

 شاندەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوون لە فازڵ میرانی و فەوزی هەریری و نەوزاد هادی و ئومێد سەباح. 

ئەو شاندەی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەكان كۆببنەوە.

تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە پرسی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستانە لەلایەن میلیشیاكانی عێراقەوە.



وشە - رامیار جەواد