لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ چەسپاندنی یاسا و ڕێكخستنی كەرتی پێوەندییەكان، لیژنەی تایبەتی پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێكردنی ڕێنوێنیی ژمارە (8)ی ساڵی2021، هەڵمەتێكی بەرفراوانی بۆ قەدەغەكردنی فرۆشتنی سیمكارتی بێ سەرەتا ئەنجام دا.
ئەمڕۆ سێشەم 31ـی ئادار، پارێزگای هەولێر بڵاو كردەوە، لە ماوەی نێوان یەكی ئادار تا 31ی ئاداری 2026، لیژنەكە بە سەرۆكایەتیی بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆی پارێزگا و ئەندامێتیی نوێنەرانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پۆلیسی ڕێكاری و پۆلیسی شارەوانی، توانییان دەست بەسەر هەزار و 685 سیمكارتی بێ سەرەتادا بگرن.
هەر لەم هەڵمەتەدا بەهۆی سەرپێچیكردن لە ڕێنوێنییەكان و فرۆشتنی نایاسایی سیمكارت، (17) شوێن و دوكانی مۆبایل داخران و خاوەنەكانیان ڕووبەڕووی سزای دارایی و پێبژاردن كرانەوە.
ناوی ئەو شوێنانەی بەهۆی سەرپێچییەوە سزا دراون و داخران: (مۆبایلی نوور، دانا فۆن، ئۆرجینال فۆن، زیلان فۆن، تێن فۆن، ئایتی بۆ مۆبایل، مۆبایلی ڕەوەند، مۆبایلی كوردستان، نازناز فۆن، شیمال فۆن، نیاز كارت، مۆبایلی نەشئەت و بەشدار، مۆبایلی وەلید، مۆبایلی محەمەد و واحد، مۆبایلی بەشدار، هاودەر مۆبایل، مای فۆن).
پارێزگای هەولێر دووپاتی دەكاتەوە كە ئەم هەڵمەتانە بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان و ڕێگریكردن لە هەر جۆرە بازرگانییەكی نایاسایی، كە ببێتە هۆی تێكدانی سەقامگیری و بەكارهێنانی سیمكارتی بێ سەرەتا بۆ مەبەستی نادروست.