سوپای پاسداران كوژرانی بەرپرسێكی باڵای راگەیاند

:: PM:08:21:31/03/2026 ‌
سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی جەمشید ئیسحاقی؛ راوێژكاری سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران و بەشێك لە ئەندامانی خێزانەكەی راگەیاند.
 
ئەمڕۆ سێشەم 31ی ئادار، سوپای پاسداران بەفەرمى ئاشكرای كرد كە لە هێرشێكی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران، جەمشید ئیسحاقی راوێژكاری سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران و بەشێك لە ئەندامی خێزانەكەی كوژران.
 
ئەم هەواڵە، ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رای گەیاند، لەو كاتەیشدا سەرەخۆشی لە خەڵك و سوپای پاسداران كرد.
 
بڕیارە تەرمی جەمشید ئیسحاقی، رۆژی چوارشەم لەگەڵ تەرمی عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەو سوپایەی لە تاران بە خاك بسپێردرێن.


وشە - وشه‌