گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای گەیاند، ھێرشی گرووپە لەیاسا دەرچووەكان مەترسیی گەورە بۆ سەر ئاییندەی عێراق دروست دەكەن و داواش دەكات لیژنەكان بە رژد كارەكتەر و بكەرانی پشت ھێرشەكان دەستنیشان بكەن.
مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی گوت، ئەو كردەوانەی لەلایەن گرووپە لەیاسا دەرچووەكانەوە ئەنجام دەدرێن، عێراق بەرەو ھەڵدێر دەبەن. پێویستە لیژنەكان بە وردی شوێن و ئەو كارەكتەرانە دەستنیشان بكەن كە ھێرش دەكەنە سەر ھەرێمی كوردستان.
دووپاتی كردووەتەوە كە چیتر لێكۆڵینەوەی ڕووكەش سوودی نییە و پێی وایە، ''ئەگەر ئەو لیژنانە وەك ھێرشەكانی ڕابردوو بەشێوەیەكی ڕووكەش لێكۆڵینەوە بكەن، ھیچ دەرەنجامێكی نابێت و ڕێگری لەو پێشێلكارییانە ناكات".
شەمووی ڕابردوو ھێرشێكی درۆنی كرایە سەر ماڵی ێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە شاری دھۆك، كە كاردانەوەی توندی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی لێكەوتەوە و بە ھەڕەشەیەكی مەترسیدار بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەكە لەقەڵەم درا.