مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی عێراق دەكات

:: PM:03:17:01/04/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بە زمانی عەرەبی پەیامێكی ئاراستەی هەڵبژاردەی عێراق كرد و پیرۆزبایی لێ‌ كردن بۆ سەركەوتن بۆ مۆندیالی 2026.

لە پەیامەكەدا كە لە X بڵاوی كردووەتەوە، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان نووسیویەتی، دەستخۆشی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەكەم بەبۆنەی سەركەوتن بۆ جامی جیهانی 2026.

هەروەها نووسیویەتی، هیوای سەركەوتنی بەردەوام بۆ سەرجەم وەرزشوانان و یاریزانانی هەڵبژاردەكە دەخوازم.

هەڵبژاردەی عێراق دوای 40 ساڵ بۆ مۆندیالی 2026 سەركەوت، هەڵبژاردەكە زیاتر لە شەش یاریزانی كوردی تێدایە كە سێ‌ لەوانە یاریزانی سەرەكی بوون و هەڵبژاردەكەیان سەرخست، ئەوەیش خەڵكی كوردستانی دڵخۆش كرد. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم