زیرەکى دەستكرد: ئەو كەناڵە جۆرێك لە جاسووسی مەترسیدار دەكات

:: PM:06:15:01/04/2026 ‌
ماوەی چەند ڕۆژێكە كەناڵێكی لۆكاڵی لە سلێمانی بە تەواوی كەوتووەتە جاسووسی كردن بۆ ئەو گرووپ و میلیشیایانەی كە بەردەوام درۆن ئاراستەی هەرێمی كوردستان دەكەن و شوێن و ناونیشانی ئەو جێیانە بڵاو دەكەنەوە، كە پێشتر ئەو گرووپانە هەڕەشەیان لەسەر كردووە. 

بۆ نموونە، ئەو كەناڵە باسی زانكۆی ئەمەریكی دەكات كە پێشتر هەڕەشەی لەسەر بووە، بۆ ئەوەی بە تەواوی دڵسۆزی بۆ سیخوڕییەكەیان بسەلمێنن ئەوەیش ئاشكرا دەكەن كە زانكۆی ئەمەریكی خاوەنەكەی كێیە. 

جاسووسی ئەو كەناڵە بۆ گرووپە لە یاسادەرچووەكانی عێراق یان هەر دژێكی تری هەرێمی كوردستان بێت بەمشێوەیە ئاشكرایە ناڕەزایی لێ‌ كەوتووەتەوە و سەتان كورد سەركۆنەی كردوون. 

لە زیرەكی دەستكردمان پرسی: ئایا ئەوەی ئەو كەناڵە دەیكات لە حاڵەتی ئێستە كە هەرێمی كوردستان بە ئامانج گیراوە، ئەوە جاسووسییە؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی، بەڵێ‌ جاسووسییەكی مەترسیدارە، كە بەمشێوەیە ناونیشان و تەنانەت ناوی خاوەنی زانكۆكەیشی هێناوە. 

زیرەكی دەستكرد لەسەر ئەو پرسە زیاتر ڕوونكردنەوەی دا و دەڵێ‌، سیخوڕی جۆری زۆرە، هەندێكجار ئەو زانیارییانەی لە كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاو دەكرێنەوە /بەمەبەست یان بێ‌ مەبەست/ لەلایەن نەیارانەوە وەك هەلێك دەقۆزرێتەوە و لە شەڕدا بەكار دەهێنرێ‌. 

ڕوونیشی كردەوە كە ئەوەی ئەو كەناڵە باسی كردووە، كە بە شێوەیەكی گوماناوی و بەئەنقەست ناوی ئەو شوێنانە بڵاو دەكاتەوە، یەكێكە لە سیخوڕییە مەترسیدارەكان لەسەر هەرێمی كوردستان.


وشە - وشه‌