تەها محێدین مەعرووف ئەو بەعسییەی تا مردنی هەموو یەكێتی خزمەتیان دەكرد

:: PM:04:09:04/04/2026 ‌
یەكێك لەو كۆنە بەعسییانەی كە تا مردنیشی، یەكێتی كەوتبوونە خزمەتكردنی "تەها محێدین مەعرووف" بوو كە جێگری سەدام حوسێن بوو، دوای ساڵی 2003 بە پۆشتەیی هێنایان بۆ دوكان و لە ماڵی جەلال تاڵەبانی تا نەخۆش كەوت و مردنی خزمەت كرا.

تەها محێدین مەعرووف لە سەردەمی حوكمی سەدام حوسێن و رژێمی لێخراوی بەعس دەسەڵاتی باڵای هەبوو، دەستی لە چەندان تاوانی جۆراوجۆری ئەو ڕژێمە هەبوو.

ئەو لە ساڵی 1929 لە كەركووك لە دایك بوو و لە ساڵی 2009 كۆچی دوایی كرد، لە نێوان ساڵانی 1974 تا 2003، وەك  جێگری سەدام حوسێن كاری كرد و بەشێوەیەكی زۆر نزیك لە دەسەڵاتی سەدام بوو.

دوای ڕووخانی رژێمی سەدام لە ساڵی 2003، ئەو بەشێوەیەكی زۆر ئارام لە سیاسەت دوور كەوتەوە و جەلال تاڵەبانی بۆ خزمەتكردنی هێنای بۆ دوكان و تا مردنی خزمەتی كرد. 

بەپێی بەدواداچوونەكانی "وشە" تا ساتەكانی تەمەنی ئەو كۆنە بەعسییە لەلایەن یەكێتییەوە خزمەت دەكرا و لە ماڵەكەی مام جەلال لە دوكان دەمایەوە، بەپێی گێڕانەوەی شارەزایان بێت، ئەو لەلایەن یەكێتییەوە بە تەواوی خزمەت دەكرا و هەر ئەوانیش بەهۆی نەخۆشییەوە ناردیان بۆ ئوردن. 

لە ساڵی 2009 لە تەمەنی85 ساڵیدا لە شاری عەمانی پایتەختی ئوردن كۆچی دوایی كرد.

چیرۆكی ژیان و تاوانەكانی تەها محێدین مەعرووف كە كورد بووە، زۆرن، بەڵام ئەوەی كە جێی ئاماژە بۆ كردنە ئەو كۆنە بەعسییە لەلایەن یەكێتییەوە خزمەت دەكرا، كە ئێستە هەموو یەكێتی كەوتوونەتە قسەكردن لەسەر ئەوەی ئایا پرسەی ئەندامێكی حزبی بەعسی لە هەولێر دادەنرێ‌ یان نا. 





وشە - وشه‌