سەرپەرشتیاری ئەنفال لە سلێمانی مرد و یەکێتی خزمەتی دەکرد

:: AM:09:40:05/04/2026 ‌
سەرپەرشتیاری پڕۆسەی ئەنفالی کورد کە لەلایەن رژێمی لێخراوی بەعسەوە بەڕێوەچوو، لە سلێمانی لە سەر حیسابی ئیدارەی گشتیی یەکێتی چارەسەری پزیشکی بۆ کرا و هەرلەوێش مرد. 

ماهیر عەبد رەشید سەرپەرشتیاری پڕۆسەی ئەنفال کە هاوکات غەزووری قوسەی کوڕی سەدام بوو،  هێنرایە سلێمانی و بیانووی چارەسەری تەندروستی درایە پاڵ.

ئەو دوای 18 رۆژ لە سلێمانی مایەوە و ئیدارەی گشتیی یەکێتی کەوتنە خزمەتکردنی تا پرسەکەیشی هەر لە خزمەتیدابوون. 

ئێستە ئاشکرا بووە کە دوای مردنیشی لەسەر حیسابی یەكێتی لە گەڕەكی راپەڕین پارچەیەك زەوی كە 600 مەتر بوو، درا بە خێزانەكەی.

ماهر عەبد رەشید محەمەد، لە ساڵی 1942 لە تکریت لەدایک بوو، لە 29ی حوزەیرانی 2014 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە، فەرماندەی سەربازی عێراق بوو.

ئەو جیا لە سەرپەرشتیاری پڕۆسەی ئەنفال دژی کورد و کیمیاباران چەندان تاوانی تری کردووە، بەڵام سەیر ئەوەیە یەکێتی هێنای چارەسەری پزیشکی بۆ بکات و هەر لە سلێمانیش زەوییەکی گرانبەهای پێشکەش کرد.


وشە - وشه‌