مەسروور بارزانی: پشتیوانیی دۆستانمان لە یاد ناكرێت

:: AM:10:24:05/04/2026 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، پشتیوانیی دۆستانمان لە وڵاتانی ئەمەریكا و بەریتانیا و فڕەنسا هەیە و هاوكاری و پشتیوانییەكانیان لە یاد ناكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكی ئێكس بڵاوی كردەوە و رای گەیاند، دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991، وەرچەرخانێكی مێژوویی بوو لە بەدەنگەوەهاتنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پێناو پاراستنی كوردستان.

ئاماژە بەوەش دەكات، سوپاس و پێزانینێكی زۆرمان بۆ هاریكاری و پشتیوانیی دۆستانمان لە وڵاتانی ئەمەریكا و بەریتانیا و فڕەنسا هەیە و هاوكاری و پشتیوانییەكانیان لە یاد ناكرێت.

ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر دەرچوونی بڕیاری 688 ی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان تێدەپەڕێت، كە لە 1991/4/5 لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی پێشووی عێراق بۆ سەر كۆڕەوی ملیۆنی خەڵكی كوردستان بەرەو سنوورەكان هاتە ئاراوە.


وشە - رامیار جەواد