مەسروور بارزانی: هێرشكردنە سەر هەولێر هەڕەشەیەكی رژدە

:: PM:03:01:05/04/2026 ‌
مەسروور بارزانی،سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە توندی سەركۆنەی هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر كونسوڵگەی گشتیی ئەمەریكا و ناوچە مەدەنییەكانی هەولێر دەكات، داوا لە حكوومەتی فیدراڵ دەكات هەڵوێستی رژد و كردەیی هەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی مارس، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە تۆڕی X رای گەیاند كە ئەم هێرشانە بەرنامە دارێژراون، هەڕەشەیەكی رژدن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق و تەواوی ناوچەكە، سەرۆكی حكوومەت دووپاتیشی كردەوە كە ئەم كردەوانە بە هیچ شێوەیەك قبووڵكراو نین.

مەسروور بارزانی جارێكی تر داوای لە حكوومەتی فیدراڵی لە بەغدا كرد، كە ڕێكاری دەستبەجێ و یەكلاكەرەوە دژی ئەو گرووپە چەكدارە لە یاسادەرچووانە بگرێتەبەر.

مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەیش كرد، ئەركی حكوومەتی فیدراڵە هەموو تواناكانی بەكار بهێنێت بۆ پووچەڵكردنەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە و ڕادەستكردنی ئەنجامدەرانی بە دادگا.



وشە - پێشەنگ مەحموود