كەمێك لەمەوبەر كەمپی ئازادی لە كۆیە بۆردمان كرا، قایمقامی شارەكە رای گەیاند، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
كەمپی ئازادی لە كۆیە دەكەوێتە دەرەوەی شارەكە، بەڵام لەماوەی ئەو شەڕەی لەگەڵ ئێران هەیە چەندان جار بۆردمان كراوە و رۆژی هەینیش بەچڕی هێرشی كرایە سەر.
تاریق حەیدەری قایمقامی كۆیە، بە "وشە"ی گوت، هێرشە درۆنییەكان هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی لای خەڵكی سنوورەكە دروست كردووە.
كەمپی ئازادی شوێنی مانەوەی حزبی دیموكرات بوو، بەڵام دەگوترێت ماوەیەكی زۆرە كەمپەكە چۆڵ كراوە.