ئەمڕۆ یەكشەم رێوڕەسمی دەستاودەستكردنی پۆستی بەڕێوەبەری گومرگی ئیبراهیم خەلیل هاتە سازكردن، ئەوەش دوای خانەنشینبوونی فرسەت عەلی محەمەد و دەستبەكاربوونی دندار ئەحمەد گە وەك بەڕێوەبەری نوێی گومرگەكە.
سەرچاوەیەك لەوبارەوە بە "وشە"ی راگەیاند، شاندێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێم بە سەرپەرشتی جەوهەر مەحموود جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلی كرد و لە لایەن حەمید عەلی سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەكە و فرسەت عەلی محەمەد بەڕێوەبەری گومرگ پێشوازی لێ كرا.
سەردانی شاندەكە بە مەبەستی بەشداریكردن بوو لە رێوڕەسمی دەستاودەستكردنی پۆستی بەڕێوەبەری گومرگ بەهۆی خانەنشینبوونی فرسەت عەلی محەمەد و دەستبەكاربوونی دندار احمد گە وەك بەڕێوەبەری نوێی گومرگی ئیبراهیم خەلیل، لە كۆبوونەوەیەكدا سوپاس و پێزانین ئاراستەی فرسەت عەلی محەمەد كرا و هیوای سەركەوتن بۆ دندار احمد گە بەڕێوەبەری نوێ خوازرا و رێكارە كارگێڕییەكان ئەنجام دران و بەڕێوەبەری نوێ بە فەرمی دەستبەكار بوو.