ئەو گرووپ و كەسانەی كە رۆژ تا ئێوارە دژی هەرێمی كوردستان جووڵە دەكەن و باوەش بە سەركردەی میلیشا لە یاسادەرچووەكانی عێراقدا دەكەن، تا ئێستە هێرشی درۆنی سەر سلێمانیان سەركۆنە نەكردووە، لەكاتێكدا هێرشەكان تەنیا چەند كۆڵانێك لەماڵی خۆیانەوە دوور بووە.
لەوەتەی دەسپێكردنی شەڕی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل، گرووپە لە یاسا دەرچووەكانی عێراق زیاتر لە 650 هێرشی درۆنیان كردووەتە سەر هەرێمی كوردستان و شەوی رابردوو هێرشی چڕ بۆسەر سلێمانی هەبوو.
هەندێك لەو گرووپ و كەسانەی كە وەك جاشی ناوخۆ ناسراون و بەردەوام لە باوەشی میلیشیاكاندان لە بەغدا و زانیاری هەرێمی كوردستان دەبەن، ئامادە نین سەركۆنەی ئەو هێرشانە بكەن.
ماڵی هەندێك لەوانە چەند كۆڵانێك دوور بووە لەو شوێنەی كە شەوی رابردوو لە سلێمانی هێرشی كرایە سەر، بەڵام سەرۆكۆنەیان نەكرد.
ئامانج عەلی خۆشناو چاودێری سیاسیی بە "وشە"ی گوت، غالب محەمەد و ئەحمەدی حاجی رەشید و ئەو گرووپەی كە لەو بەرەیەن بەردەوام دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، ئامادە نین دڵی میلیشیا و گرووپە لە یاسا دەرچووەكانی عێراق بشكێنن و هێرشەكەی سلێمانی سەركۆنە بكەن.
ئەو گوتی، ئەوان كە بەردەوام دژایەتی كوردستان و هەولێر بەتایبەتی دەكەن تا ئێستە بیانوویان ئەوە بوو كە هێرشەكان تەنیا بۆ هەولێرن، بەڵام ئێستە كە هێرش بۆ سەر گەڕەكەكەی خۆیان لە سلێمانی هەیە هەر ئامادە نین سەركۆنەی بكەن.
جێی بیرهێنانەوەیە كە هەر ئەوانەبوون لە رابردوودا باوەشیان بۆ سەرانی ئەو گرووپە میلیشیایانە دەكردەوە و زانیاری ناو هەرێمی كوردستانیان بۆ دەبردن. خەڵكی كوردستان گەیشتووەتە ئەو راستییەی كە ئەوانە جگە لە زیانی كوردستان هیچ بەرنامەیەكی تریان نییە، بۆیە بەشێكی زۆر لەو كۆمێنت و قسانەی بۆیان دەنووسرێ لە لاپەڕەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیاندا سەركۆنەكردنیانە.