لیژنەی سەرپەرشتیی دارایی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان رای گەیاند، تەواوی ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی هاوكاریی دارایی بە سەر رزگاربووانی ئێزدی كۆتایی هاتووە و لەم هەفتەیەدا سێ هەزار و 590 رزگاربوو لە هاوكارییەكە سوودمەند دەبن.
لیژنەی سەرپەرشتی دارایی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڵاوی كردەوە كە هاوكاری دارایی تایبەت بە رزگاربووانی ئێزدی بەردەوامە و تەواوی ئامادەكارییەكان جێبەجێكراون و لەم هەفتەیە دا، هاوكارییەكە دابەش دەكرێت.
باس لەوە كراوە كە سەرجەم رزگاربووان لەو هاوكارییە سوودمەند دەبن بەبێ جیاوازی، كە ژمارەیان سێ هەزار و 590 رزگاربووە لە هەردوو رەگەز.
وەك ئاماژەی بۆ كراەوە كە پرۆسەی رزگاركردن بەردەوامە و نووسینگەی سەرۆك وەزیران بە وردی چاودێری هەڵمەت و پرۆسەكان دەكات و لەگەڵ دۆزینەوە هەر كەیسێكی نوێ راستەوخۆ دوای لێكۆڵینەوەكان رێكاریی كارگێری جێبەجێ دەكرێت و تۆمار دەكرێن.