كەمێك لەمەوبەر یەكێك لەو پێشمەرگە بریندارانەی سپیلك كە لە 24ی ئادار هێرشی مووشەكیان كرایە سەر شەهید بوو.
پێشمەرگەكە ناوی "وەیسی"یە لە هێرشەكەی 24ی ئادار لە سپیلك برینداربوو، بەڵام دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ شەهید بوو.
برای ئەو پێشمەرگەیە لە واڵی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە، وەیسی ئاخر شێروانی كە لە نەخۆشخانە بووە و لە هێرشەكەی سپیلك بریندار بوو، ئەمڕۆ گیان لە دەست دا و شەهید بوو.
هێرشەكەی سپیلك مووشەكی بوو كە تیایدا شەش پێشمەرگەی تر شەهید بوون.