لەسەر ئەو لێدوانانەی كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان نامەیەكی ناڕەزایی و نیگەرانی ئاراستەی ئێران كرد.
فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ سێشەم، لەسەر لێدوان و هەڕەشەكانی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی لە سلێمانی بەرانبەر بە خەڵك و قەوارەی هەرێمی كوردستان، فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە نامەیەكی ناڕەزایی و نیگەرانی گەیاندە كونسوڵگەری گشتی ئێران لە هەولێر.
كونسوڵەكە ئێران لە سلێمانی بە ئاشكرا هەڕەشەی دەكرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو هیچ شوێنێك بۆ ئەوان جیاوازی نییە ئەگەر بنكەی وڵاتانی بیانی و ئەمەریكای تێدابێ.