بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتی فڕۆكە لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەست پی َبكاتەوە، ئەوەیش دوای راگەیاندنی ئاگربەست و كۆتاهێنان بە شەڕ.
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دەستەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق، كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجام داوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەكان كرایەوە.
بەنگین رێكانی سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق بە وەكالەت رای گەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم گەشتە فڕۆكەوانییەكانی عێراق دەست پێ دەكەنەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە لە 28ـی شوبات، گەشتی فڕۆكە لە عێراق راگیراوە بەهۆی شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.