سەرجەم رێكارەكانی ناردنی مووچە تەواو كران، تەنیا ناردنی ئاگادارییەكە لە بەغداوە بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندی تا پارەكە بخاتە سەر حیسابی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، سەرچاوەیەك لە دیوانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەم بەیانییە سەرجەم رێكارەكانی ناردنی مووچە لە بەغدا تەواو كران.
زیاتر گوتی، تەنیا كارێك ماوە ئەوەیە ئاگادارییەك لە بانكی ناوەندییەوە بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق بێت و پارەكە بخەنە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی پەلەكردن لەو كاتەدا ئەو سەرچاوەیە گوتی، هیچ كێشەیەك لە لیستی مووچە نییە و دوێنێش سوودانی فەرمانی بە تەیف سامی كرد، مووچەی هەرێمی كوردستان خەرج بكات و داهاتی ناوخۆ نابێ بكرێتە بەربەست.