كەمێك پێش ئێستە بڕیاری ناردنی مووچە دەرچوو، لقی بانكی ناوەندی بەغدا ئاگاداری بۆ لقی هەولێر نارد، پارەی مووچە بخەنە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسان، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" كەمێك پێش ئێستە بڕیاری ناردنی مووچە دەرچوو، لقی بانكی ناوەندی بەغدا ئاگاداری بۆ لقی هەولێر نارد پارەی مووچە بخەنە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
دوێنێ سەرچاوەیەك لە دیوانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەم بەیانییە سەرجەم رێكارەكانی ناردنی مووچە لە بەغدا تەواو كران.
زیاتر گوتی، تەنیا كارێك ماوە ئەوەیە ئاگادارییەك لە بانكی ناوەندییەوە بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق بێت، پارەكە بخەنە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی پەلەكردن لەو كاتەدا ئەو سەرچاوەیە گوتی، هیچ كێشەیەك لە لیستی مووچە نییە و دوێنێش سوودانی فەرمانی بە تەیف سامی كرد، مووچەی هەرێمی كوردستان خەرج بكات و داهاتی ناوخۆ نابێ بكرێتە بەربەست.