مەسروور بارزانی و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبوونەوە

:: PM:04:28:09/04/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جەنەڕاڵ كێڤن لامبرت فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد.

لە دیدارەكەدا دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هەوڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرش و مەترسییەكان بۆ سەر كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ كرا.

سەرۆكی حكوومەت، سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتیوانیی و هاریكاری هێزەكانی هاوپەیمانان دووپات كردەوە .

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، دووپاتی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی بۆ پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان كردەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم