"ئەگەر پەروەردەكەت تیرۆر و منداڵ كوشتن بوو بە مەسروور بارزانی قەڵس دەبی"

:: PM:05:03:09/04/2026 ‌
لەسەر ئەو سووكایەتییەی كە كەناڵەكەی بافڵ تاڵەبانی بە منداڵانی شەهید موژدە و مووسای كردووە، كەناڵەكە رسوا كرا. ئەندامێكی پارتی دەڵێ‌، ئەوانە پەروەردەیان تیرۆر و كوشتنە بۆیە بەمشێوەیە قەڵس بوون.

پێشەوا هەورامانی كە ئەندامی پارتییە لە واڵی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، ئەمە چ پەروەردەیەكە ئەوەندە بێ ڕەوشتە كە ئەم وێنەیەی قبووڵ نییە، سەرۆك وەزیران وەك ئەركی خۆی كاتێك درۆن و مووشەك لەسەر ئاسمانی هەولێرە بچێتە پرسەی پێشمەرگەیەكی سەربەرز و خاتوونەكەی كە بە غەدر شەهیدكران، بەڵام لە كەناڵە پیس و بۆگەنەكانتان پەلاماری بدەن و لۆمەی بكەن.

"ئەگەر پەروەردەكەت تیرۆر و منداڵ كوشتن بوو، قەڵس دەبیت مەسروور بارزانی منداڵی شەهیدێك لە باوەش بكات، جیاوازییەكە ڕێك ئەوەیە مەسروور بارزانی سەری منداڵە شەهید ماچ دەكات و ئێوەش عەقید هاوكار جاف و لانە و ئامانجتان لەبەردەم منداڵەكەیان تیرۆر كرد" پێشەوا هەورامانى وای نووسیوە.

هەروەها دەڵێ‌، رێباز و ڕێگای بارزان میهرەبانی و دەست ماچكردنی دەستی دایكە شەهید و سەری منداڵە شەهیدە، ڕێگا و ڕێبازی ئێوەش حەب و كوشتن و تیرۆرە و ئێوە تا ئەبەد سەرتان شۆڕە لەبەردەم شەهیدانی ئەم خاكە.


وشە - وشه‌