سەرۆكی حكوومەت سەردانی ماڵی شەهید وەیسی شێروانی دەكات

:: PM:05:57:10/04/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی ماڵی پێشمەرگەی شەهید وەیسی ئاخر سەعید شێروانی كرد كە لە هێرشی مووشەكی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران شەهید بوو.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری سۆران، سەردانی ماڵی پێشمەرگەی شەهید وەیسی ئاخر سەعید شێروانی كرد كە لە هێرشی مووشەكی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران شەهید بوو.

سەرۆكی حكوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە باوك و كەسوكاری شەهید كرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دووپات كردنەوە.




وشە - رامیار جەواد