كێشەی غاز كۆتایی دێت

:: PM:01:23:11/04/2026 ‌
دەست بە هەناردەی غاز بۆ شارەكان لە كۆرمۆر كراوە و لە سبەیەوە كێشەی غاز چارەسەر دەبێت، سەرەتا زۆرترین بڕە غاز دەگاتە سلێمانی.

ئەمڕۆ شەموو 11ـی نیسان، شوان مەعرووف نوێنەری غازفرۆشان لە هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەپێی ئەو بەڵێنەی دراوە، لەم هەفتەیە غازی ماڵان زۆر دەبێتەوە.

زیاتر گوتی، بڕیار دراوە لە كۆرمۆر بڕی غاز بۆ شارەكان بگاتەوە ئاستی پێشوو و بۆ هەر شارێك نزیكەی 250 تۆن غاز بگوازرێتەوە.

عومەر عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە قایمقامییەتی سلێمانی ئاشكرای كرد، لەمڕۆوە دۆخی دابەشكردنی غاز وەك جاران و پێش جەنگەكەی لێ دێتەوە، ڕۆژانە 240 تۆن غازمان لە ڕێگەی 12 بارهەڵگرەوە بۆ دێت، شەش بارهەڵگر بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی دەبێت، شەشەكەی تریش بۆ شارۆچكە و شارەدێكانی چواردەوری سلێمانی دەبێت.

زیاتر گوتی، هەر ئەمڕۆ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی ئەو 240 تۆنە، بەمەش چیتر كێشەی دابەشكردنی غاز نامێنێت و پێویست ناكات هاووڵاتییان بچنە بەردەم كارگەكانی غاز.

ئەوە لە كاتێكدایە بەهۆی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، وایكرد بەرهەمهێنانی غاز كەم ببێتەوە و نرخەكەشی تەواو گران بێت.



وشە - رامیار جەواد