ئەعرەجی: رێككەوتن بۆ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران نەكراوە

:: PM:02:58:11/04/2026 ‌
بەها ئەعرەجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رای گەیاند، چوارچێوەی هاوئاهەنگی هیچ رێككەوتنێكی لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق نەكردووە، وەك ئەوەی رێككەوتن لەسەر سەرۆك كۆماری عێراقیش نەكراوە. 

ئەعرەجی گوتەبێژی كوتلەكەی محەمەد شیاع سوودانی باسی لەوە كرد، پێویست بوو پارتی و یەكێتی رێككەوتن بكەن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، چونكە " ئێمە لە پارتی و یەكێتی نزیكین و نەدەبوو بەمجۆرە بێنە كۆبوونەوەی پەرلەمان".

ئەعرەجی لەبارەی دانانی مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتی، هێشتا دیار نییە رەنگە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیاری تری لەوبارەیەوە هەبێت.  



وشە - وشه‌