بەهۆی تەواونەبوونی كاروبارەكانیان لە رابردوو، بۆ ئەو مانگە بەشێك لە خانەنشینان دوو مووچە وەردەگرن و كاروبارەكانیان تەواو كراوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی نیسان، كەریم باست نوێنەری خانەنشنینان بە "وشە"ـی راگەیاند، زیاتر لە هەزار پێشمەرگە چەندان مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و كاروبارەكانیان تەواو نەببوو.
زیاتر گوتی، ئەو مانگە داخڵی سیستمی مووچە كراون دەست كراوە بە خەرجكردنی مووچەكانیان، هەروەها بەشێك لەو خانەنشینانە 14 مانگە هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە، ئەو مانگە دوو مووچە وەردەگرن.
باسی لەوەشكرد، ژمارەیەكی دیكەی پێشمەرگەی خانەنشنینی زۆر هەن هەشت مانگ تا سێ مانگیشیان تێدایە كە مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەو خانەنشینانەی چەند مانگێكە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمڕۆ ناویان گەڕاوەتەوە دوو مووچە پێكەوە وەردەگرن.
ئەوە لە كاتێكە پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری رای گەیاند، كە دارایی عێراق پارەی تەواوی خانەنشینانی نەناردووە كە بڕەكەی 21 ملیار دینارە.