سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە پاتریاركی نوێی كلدانەكان لە جیهان دەكات

:: PM:03:14:12/04/2026 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە پاتریارك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا كرد، ئەمەیش بە بۆنەی هەڵبژاردنیان بە پاتریاركی نوێی كەنیسەی كلدانی لە جیهان.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریارك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە پاتریاركی نوێی كەنیسەی كلدانی لە جیهان.

لە پەیامەكەدا هاتووە، بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە پاتریاركی نوێی كەنیسەی كلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین و هیوای سەركەوتنتان لەم ئەرك و بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بۆ دەخوازین.

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، هەرێمی كوردستان، شانازی بە پێگەی خوشك و برا كلدانەكان و گشت كریستیانانی كوردستان دەكات، دووپات لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕمان بەهێزكردنی كولتووری پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە.


وشە - رامیار جەواد