ئاسایشی یەكێتی شۆفێرێكی محەمەدی حاجی مەحموود دەڕفێنن

:: PM:03:42:12/04/2026 ‌
هێزێكی ئاسایشی یەكێتی، هەڵدەستێت بە ڕفاندنی شوفێرە تایبەتەكەی محەمەدی حاجی مەحموود و تا ئێستە چارەنووسی نادیارە.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی نیسان، لە راگەیەنراوێكی نووسینگەی محەمەدی حاجی مەحمووددا هاتووە، لە حەوتی نیسان شۆفێرێكی محەمەدی حاجی مەحموود بەناوی (دارا حەمە غەریب) لە باشماخ دیار نامێنێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، دوای گەڕان و بەدواداچوون، دەركەوت لەلایەن ئاسایشی یەكێتییەوە بەبێ ئاگاداركردنەوە و بەدەر لە بنەما و ڕێكارە یاساییەكان، ڕفێنراوە و ئێستە لە سلێمانییە.

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر یەكێتی چەندان بەرپرس و هاووڵاتیی تری ڕفاندووە و ئەشكەنجەی زۆر دراون.


وشە - رامیار جەواد