بەمەبەستی تەواوكردنی كاروباری هاووڵاتییان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارەیەك پارچە زەویی تری تاپۆ كرد.
ئەمڕۆ دووشەم 13ی نیسان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی كارەكانی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری، 209 پارچە زەویی كارت لە سنووری كەرتی 9ی باغلومنارەی شاری هەولێر و كەرتی 86 لە بنەسڵاوە، تاپۆ كران و وێنەی تۆماریان ئامادەن.
بەپێی زانیاریی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەدی سەربە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئێستە كارەكانی تاپۆكردنی 200 كارتی زەوی لە سنووری كەرتی 9ی باغلومنارەی شاری هەولێر و 9 كارتی تریش لە كەرتی 86ی بنەسڵاوە لەلایەن یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد تەواو كراون و وێنەی تۆمار (تاپۆ)یان گەڕاونەتەوه و ئامادەن.