بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەزاران خێزان كە لە عەفرین و ناوچەكەیانەوە ئاوارە بوون، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
ئاژانسی هاوار كە لە ئەنجوومەنی پەنابەرانی عەفرین زانیاری نوێی لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەكان دەست كەوتووە رای گەیاند، بەپێی زانیارییەكان بە هەزاران ئاوارە كە لە عەفرین و ناوچەكانی دەوروبەری ئاوارە بوون، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی 29ـی كانوونی دووەم لە نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات- هەسەدە و حكوومەتی كاتیی دیمەشق، تا ئێستە دوو گرووپ لە ئاوارەكانی عەفرین گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
گرووپی یەكەم كە لە 400 خێزان پێكهاتبوون، لە نۆی ئاداردا گەڕانەوە بۆ عەفرین، گرووپی دووەمیش كە لە 200 خێزان پێكهاتبوون، لە چواری نیساندا گەڕانەوە بۆ عەفرین.