دوای ئەوەی شەمووی رابردوو دوور لە سازانی كورد و گوێدان بە بڕیاری ناوماڵی كورد و كۆدەنگی و بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق وەك ئەوەی هێزە سیاسییە عێراقیەیكان دەیانویست بەڕێوە چوو، توێژەرێكی سیاسی دووپاتی كردەوە كە پێشێلكردنی مافە دەستووری و نەریتە سیاسییەكانی كورد لە عێراق بەردەوامە.
وەفا محەمەد كەریم گوتی، فەرامۆشكردنی بڕیار و بۆچوونی زۆرینەی كورد، درێژكراوەی زنجیرەی پێشێلكارییەكانی پێشووە كە كە گەلی كوردستان دووچاری هاتووەتەوە، لە رێگەی كردنەئامانجی مووچە و پێشێلكارییە تەناهییە بەردەوامەكانەوە، روونی كردەوە، حكوومەتی هەرێم بەو شێوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستە دەكات، بە پێویستی بوونی سەرۆك كۆمارێكی ئەكتیڤ و بوێر لە عێراق بتوانێت بەرپرسیارەتییە دەستوورییەكانی بەركار بكات.
دووپاتی كردەوە، لە قۆناغی رابردوو پۆستی سەرۆك كۆمار كارابوونێكی راستەقینەی نەبووە لە پاراستنی دەستكەوتە دەستوورییەكان، ئێستەش بڕیاری كۆتایی راستەوخۆ بۆ سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانە و هەر هەنگاوێك بێتە راگەیاندن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردە، ئەوەی رووی دا پێشهاتێكی مەترسیدارە بەرانبەر بە كورد و بە نەرێنی كار لە پێوەندییەكان لەگەڵ بەغدا و پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم دەكات.