مەسروور بارزانی: پێویستە حكوومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوان بكاتەوە

:: AM:09:46:14/04/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە 38ـەمین ساڵوەگەڕی شاڵاوەكانی ئەنفالدا، دووپاتی لە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانیان و پاراستنی یادەوەریی شەهیدان كردەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 14ی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، شاڵاوە بەدناوەكانی ئەنفال، یەكێك بوو لە دڕندانەترین شاڵاوەكانی پاكتاوی نەژادی و جێنۆساید كە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق دژی گەلی كوردستان ئەنجام دران. ئاماژەی بەوەیش كرد كە ئەم تاوانە بووە هۆی بێسەروشوێنبوون و شەهیدكردنی هەزاران خەڵكی بێتاوان و خاپووركردنی هەزاران گوند و دێهاتی كوردستان.

مەسروور بارزانی دووپاتی كردەوە كە پێویستە ئەم جێنۆساید و كۆمەڵكوژییانە هەمیشە لە یادماندا بمێننەوە، تا نەوەكانمان بزانن كە دەستكەوتەكانی ئێستەی كوردستان بە ئاسانی بەدەست نەهاتوون، بەڵكو بەرهەمی خەبات و خوێنی هەزاران شەهیدی سەربەرزن.

هەروەها رای گەیاند كە پێویستە حكوومەتی عێراق، بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بكات و بەشێوەیەكی شایان، قەرەبووی بنەماڵە و كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوانی كوردستان بكاتەوە. لە كۆتایی پەیامەكەشیدا سڵاوی بۆ گیانی پاكی ئەنفالكراوان و سەرجەم شەهیدانی كوردستان نارد.




وشە - پێشەنگ مەحموود