دەرنگانی شەوی دووشەم 13ی نیسانی 2026، لەلایەن چەند چەكدارێكەوە تەقە لە بارەگای سەرەكیی كەناڵی ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی كرا، رۆژنامەنووسێكی سلێمانیش دەڵێت: هۆكارەكەی راپۆرتێك بووە كە ئەو كەناڵە كردوویەتی.
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی بڵاوی كردەوە، درەنگانێكی شەوی دووشەم لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە، لە ئۆتۆمبێلێكەوە چەند فیشەكێك ئاراستەی ئۆفیسی سەرەكیی كەناڵی ئێن ئاڕ تی كرا و بەخێرایی شوێنەكەیان جێهێشت.".
بەپێی زانیارییەكان و بەدواداچوونەكان، تەقەكردن لە كەناڵی NRT پێوەستە بەبڵاوكردنەوەی راپۆرتێكی كۆمەڵایەتی كە رۆژنامەنووس بڕیار نامیق نووسیویەتی، كەناڵەكە راپۆرتێكیان كردووە لەسەر نوشتە و دوعا لەگەڵ كەسێك كە ژنێكە ئەم كارە دەكات و قسەیان لەگەڵ كردووە.
بەقسەی ئەو رۆژنامەنووسە لە كاتی تۆماركردندا، پێیان گوتووە دەموچاو و دەنگت دەگۆڕین بۆ ئەوەی نەناسرێیتەوە، بەڵام كە بڵاو كراوەتەوە وەك خۆی بڵاو كراوەتەوە، ئەم ژنەش سێ كوڕی هەیە چوونەتە سەر كەناڵەكە و پێیان لابردوون، بەڵێن دراوە چاكی بكەن و دووبارە بڵاوی بكەنەوە، بەڵام دووبارە راستیان نەكردووەتەوە و وەك ئەوەی پێشوو بڵاو كراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامەنووسە، ئەمشەو كوڕێكی ئەو ژنە چووە سێ فیشەكی بە ئاسمانی لای كەناڵدا تەقاندووە و رایكردووە.
لەمبارەیەوە ئاسایشی سلێمانی راگەیاند، ئەو چەكدارانەی ئەمشەو تەقەیان لە نووسینگەی سەرەكی ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی كردبوو، گیران و ئێستە لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.