راگەیەنراوێك لە وەزارەتی ناوخۆوە

:: PM:08:40:14/04/2026 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 14ی نیسانی 2026، لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی کوردستاندا کە دەست "وشە" کەوتووە، بڵاو کراوەتەوە کە لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمەریکا و ئێران، ئەوە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ئەمڕۆ سێشەم لە چەند کاتێکی جیاوازدا، لە ڕێی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتەوە سەر هەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییدا وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک بەشێک نەبووە لە شەڕەکە، هەروەها داوا دەکات کە چیتر سەقامگیریی کوردستان و ئارامیی هاووڵاتییان نەکرێنە ئامانج.


وشە - پۆڵا مەحموود