سبەی كۆبونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوەدەچێت بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری شارەكە و بۆ هەتا هەتایە ئەو پۆستە لەلایەن یەكێتی كرایە دیاری بۆ نەتەوەكانی تر.
ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی نیسان، بەپێی زانیارییەكان سبەی رێبوار تەها وەك پارێزگار دەست لەكار دەكێشێتەوە و دەنگ بە محەمەد سەمعان دەدرێ وەك پارێزگاری نوێی كەركووك.
لەدواین كۆبونەوەشدا یەكێتی لەگەڵ عەرەب و توركمان لەسەر ئەوە رێككەوتوون لەبەرانبەر دەستهەڵگرتن لەپۆستی پارێزگار، ئەم پۆستانەی پێدەدرێ (قایمقامی ناوەند و قایمقامی داقوق و فەرماندەی پۆلیس و جێگری پارێزگاری شارەكە وەربگرێت، بەڵام نازانرێت کە پارێزگار لە کورد وەردەگربنەوە پۆستەکانی تر دەدرێ بە کورد یا نا.
لەدوای ئاڵوگۆڕی پۆستەكە، لەسەرەتای ساڵی داهاتوو لە توركمانەوە بۆ عەرەب ئەو پۆستە ئاڵوگۆڕ دەكرێت، كورد پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا وەردەگرێتەوە