بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای سلێمانی رووی دا كە گوڕەكەی 4.2 پلە بووە، خەڵك لە سۆران و حاجی ئۆمەران هەستیان پێ كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی نیسان، دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاوی كردەوە، سەعات 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر، لە پارێزگای سلێمانی رووی دا.
دەشڵێت، چەقی بوومەلەرزەكە 115 كیلۆمەتر لە باكوری پارێزگای سلێمانی بووە و هاووڵاتییان لە ناوچەكانی چۆمان، حاجی ئۆمەران، قەڵادزێ و رانیە هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.