شاره‌زایه‌كی سیاسی ئاشكرای كرد، كه ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك ڕوو ده‌دات، جیا له هه‌وڵێك بۆ ڕازیكردنی ئه‌نكه‌ره و باشكردنی پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و توركیا هیچی تر نییه و دووپاتیشی كرده‌وه، كه وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار له‌لایه‌ن توركمانه‌وه كه ته‌نیا دوو كورسی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌یان له كۆی 16 كورسی بردووه‌ته‌وه زیانگه‌یاندنه به هه‌ڵبژاردن و دیموكراسییه‌ت.
شێركۆ ڕه‌ووف به ڕۆژنامه‌ی "
عاله‌م ئه‌لجه‌دید"ی ڕاگه‌یاندووه، یه‌كێتی ده‌یه‌وێ دڵی توركیا ڕازی بكات، بۆیه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به توركمانه‌كان ده‌دات.
زیاتر گوتی، توركمان ته‌نیا دوو كورسی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له كۆی 16 كورسی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌یه، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ماهیه‌تی هه‌ڵبژاردن و میكانیزمی دیموكراتییه، ئێسته پرسیاری ئه‌وه دروست ده‌بێ، كه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك به دوو كورسی پارێزگار وه‌ربگرێت، سوودی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن چییه؟ ئه‌گه‌ر پۆسته‌كان به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كان و بۆ ڕازیكردنی دڵی وڵاتانی تر دابه‌ش بكرێن، هه‌ڵبژاردن بۆ بكرێت؟
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و شاره‌زایه گوتی، ئاڵوگۆڕكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركووك له پارێزگاره‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان جۆرێك له ئاڵۆزی كارگێڕی دروست ده‌كات و جێگیری ناهێلێت و حاڵه‌تێكی ناته‌ندروست ده‌هێنێته كایه‌وه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق ئه‌مه ڕه‌ت بكاته‌وه، چونكه ئه‌مه خزمه‌تی پرۆسه‌ی كارگێڕی و ڕێكخستن و پلاندانان ناكات.