ڕەیان كلدانی: پارتی گوتی سازش لەسەر سەرۆك كۆمار دەكەین و زومار ڕادەست ناكەین

:: AM:11:48:16/04/2026 ‌

سەرۆكی بزووتنەوەی بابلیون لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا، باس لە نهێنیی دانوستاندنەكان بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكات و دەڵێ، لە ژووری محەمەد حەلبووسی نوێنەری پارتی و سەرۆك بارزانی پێی گوتین، پارتی سازش لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار دەكات، بەڵام ئامادە نییە لە بەرانبەر ئەوە زومار ڕادەستی حەلبووسی و كلدانی بكات.

ئەو قسانەی رەیان كلدانی لە میانەی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ كەناڵی یەكەمی عێراق دێ، دەڵێ: كاتێك گفتوگۆ بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدێكی پۆستی سەرۆك كۆمار هەبوو، لەگەڵ نوێنەری پارتی لە گفتوگۆدا بووین، تا لە بەرانبەر دەنگدان بە كاندیدی پارتی، ئەوان ئیدارەی شارۆچكەی زومار بە پارتەكەی حەلبووسی بدەن.

هێما بۆ ئەوەیش دەكات، كاتێك حزبەكەی حەلبووسی ئەو بۆچوونەیان خستەڕوو، نوێنەرەكەی پارتی ئەمەی بە توندی ڕەت كردەوە و گوتی، ئامادەین سازش لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بكەین، بەڵام سازش لەسەر زومار ناكەین.

ئەو قسانەی ڕەیان كلدانی دەیسەلمێنێت كە عەرەب و لایەنەكانی دژە كورد، هەوڵی وەرگرتنەوەی ناوچە كوردستانییەكان لە بەرانبەر دەنگدان بە سەرۆك كۆمار دەدەن، بەڵام پارتی هیچ كات بەمە ڕازی نەبووە و یەكێتیش بۆ وەرگرتنی پۆستێكی كارتۆنی و دانانی كەسێك وەك سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ دەست لە كەركووك بۆ توركمانەكان هەڵدەگرێت.


وشە - باز ئه‌حمه‌د