لە كۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و ئەندامانی یەكێتی چی ڕووی دا؟

:: PM:03:47:16/04/2026 ‌
لەسەر ئەو ئاڵوگۆڕییانەی لە كەركووك دەكرێت و جارێكی تر یەكێتی شارەكەی بە ڕێككەوتنی نهێنی فرۆشتووە، ناڕەزایی زۆر دروست بووە، بەڵام یەكێتی وەڵامی ناڕەزایەتیی خەڵكی كەركووكی داوەتەوە و دەڵێ‌، پۆستی پارێزگاری كەركووك دەدەینە بەرەی توركمانی، بەڵام قایمقامی داقووق وەردەگرین. 

كاروان گەزنەیی گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دووپاتی لەسەر فرۆشتنی كەركووك كردەوە و گوتی، بەڵێ‌، ئەمڕۆ بە شانازییەوە پۆستی پارێزگاری كەركووك ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت و رێبوار تەها لە پۆستەكەی لادەدرێت و كەسێك لە بەرەی توركمانی دەچێتە شوێنەكەی. 

هەرچەندە لە شەوی ڕابردووەوە، ناڕەزایی و خۆپێشاندانی خەڵكی كوردستان لەبارەی ئەو گۆڕانكارییە بەڕێوە دەچێت، تەنانەت لەناو سەركردایەتیی یەكێتی ناڕەزایەتی دروست بووە لەسەر ئەو ڕێككەوتنە نهێنییەی فرۆشتنی كەركووك كە ئەمڕۆ 16ی نیسان جێبەجێ‌ دەكرێت. 

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا كە لە نێوان ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك/ یەكێتی/ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كراوە، تاڵەبانی پێی گوتوون، هەموو میدیا و ئەندامانی یەكێتی تێبگەیەنن كە پۆستی پارێزگاری كەركووك دەدەینە بەرەی توركمانی، لە بەرانبەردا قایمقامی داقووق وەردەگرین. 




وشە - وشه‌