لەسەر رووداوی هێرشكردنە سەر قایمقامی ناوەندیی شارەكە، پۆلیسی كەركووك حەوت كەسی گرت.
رووداوەكە ئەمڕۆ رووی داوە، قایمقامی ناوەندیی كەركووك بەدواداچوونی لەبارەی زێدەڕۆیی لە شارەكەدا كردووە و چەند كەسێكیش هێرشی دەكەنە سەر و برینداری دەكەن.
هەژار رەشید پەیامنێری "وشە" لە كەركووك پێی راگەیاندین، لەسەر رووداوی هێرشكردنە سەر قایمقامی كەركووك حەوت كەس گیراون و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
وەك ئەو گوتی، ئەو حەوت كەسە بەپێی مادەی 229 لە یاسای سزادانی عێراقی گیراون.
هەروەك پەیامنێرمان گوتی، كە ئەو كەسانە بە دار و بەرد هێرشیان كردووەتە سەر قایمقامی ناوەندیی كەركووك كاتێك شۆفڵی بۆ رووخاندنی چەند خانوویەكی زێدەڕۆ بردووە، هەر لەوكاتەیشدا پۆلیس تەقەی كردووە، بەڵام كەس بریندار نەبووە.