فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

:: PM:09:20:18/04/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو 18ی نیسانی 2026، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاری دا بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات تا کاتێکی نادیار، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر بە پێشێلکردنی دەستوور و یاسا لە بەغدا.

فراکسیۆنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دەست "وشە" کەوتووە، ڕای گەیاند، دوای ئەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستوور و یاسا پێشێل کران و بنەماکانی هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان پشتگوێ خران، لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرکردایەتیی خۆمان، بڕیارمان دا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران تا کاتێکی نادیار.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا، فراکسیۆنی پارتی دووپاتی کردەوە کە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی شەرعییەتی پرۆسەی سیاسی، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە.


وشە - پۆڵا مەحموود