مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە عەممار حەکیم دەکات

:: PM:10:43:18/04/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو 18ی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە عەممار حەکیم کرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژێردرانەوەی بە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.

مەسروور بارزانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "بەڕێز سەماحەتی سەید عەممار حەکیم، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژێردرانەوەتان وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، دڵسۆزانەترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەسروور بارزانی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ عەممار حەکیم خواستووە لە کاروان و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا.


وشە - پۆڵا مەحموود