حوسێن گیرا

:: AM:09:53:19/04/2026 ‌
دوای ئەوەی كەسێك بەناوی حوسێن حەسۆ لە رۆژئاوای كوردستان، بەردەوام سووكایەتیی بە كورد دەكرد، لەسەر داوای كورد ئاسایشی حەسەكە گرتوویەتی.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی نیسان، ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەكە رای گەیاند، هێزەكانیان حوسێن حەسۆیان گرت كە چەندان سكاڵای لەسەرە.

باس لەوەش كراوە، حوسێن تۆمەتبارە بە هێرشكردنە سەر هێما و سیمبولە كوردییەكان بە مەبەستی نانەوەی "ئاژاوە و فیتنە" لە قامیشلۆ.

روون كراوەتەوە، گرتنی حوسێن لە دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك دێت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە تێیدا "تەقە لە ئاڵا و سیمبولەكانی كورد دەكات، ئەم كارە ناڕەزایەتی لێ كەوتەوە و پێشتریش چەند سكاڵایەكی لەسەر بوو.


وشە - رامیار جەواد