بەبێ ئەوەی هیچ هۆكارێكی دیاری كراو هەبێت، گوتەبێژی نەوەی نوێ باسی رێككەوتنی نێوان حزبەكەی و یەكێتی دەكات و دەڵێ، ئەوەی تا ئێستە هەیە تەنیا گفتوگۆیە و نەبووە بە نووسراو.
گوتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رای گەیاند، ئەوەی تا ئێستە لەنێوان ئێمە و یەكێتیدا هەیە بریتییە لە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و هێشتا ئەم گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنە نەبووەتە رێكکەوتنێكی نووسراو.
هیمداد شاهین لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، ئەوەی تا ئێستە لە نێوان ئەوان و یەكێتی دا هەیە تەنیا گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنە.
مانگی یەكی ئەمساڵ نەوەی نوێ و یەكێتی هاوپەیمانییەتییەكیان پێكهێناوە و داوایان لە لایەنەكانی تریش كرد بێنە ناو هاوپەیمانییەتییەكەیانەوە، بەڵام كەس بە دەمیانەوە نەهات.