هاوڕێیەكی شەهید غەزال: لێكۆڵینەوە لەگەڵ نەخۆشخانەكاندا بكرێت

:: PM:07:04:19/04/2026 ‌
هاوڕێیەكی غەزال مەولان ئەو كچە شەهیدەی كە بە درۆنی ئێرانی گیانی سپارد، چەند نهێنییەك لەبارەی شەهیدبوونەكەوەیە ئاشكرا دەكات و داوا دەكات لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ ئەو نەخۆشخانەیە رژد بكرێ كە بە برینداری شەهید غەزالی وەرنەگرت. 

ئەمڕۆ یەكشەم 19ی نیسان، لەسەر گۆڕی شەهید غەزال، هاوڕێیەكی قسەی بۆ "وشە" كرد و رای گەیاند، شەهید غەزال وەك خوشكی وا بووە، كەسێكی باش بووە و تازە هاتبووە ناو ریزەكانی پێشمەرگە.

ئەو هاوڕێیەی شەهید غەزال نیگەرانە لە دۆخی ئێستەی كوردستان كە بەردەوام درۆن هەیە و گوتی، تەنانەت بەڕێوەچوونی ماتەمینی ئەو شەهیدە بە هێمنی بەڕێوە دەچێت بەهۆی ئەو دۆخەی هەیە. 

لەبارەی مامەڵەی نەخۆشخانەكان لەگەڵ شەهید غەزال گوتی، بە داخەوە كە ئەوە رووی دا، بەڵام ئەو نەخۆشخانانە ئێستە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و داوا دەكرێین كە لێكۆڵینەوەكان خێراتر بكرێن. 

ئەو نهێنیییەكی تری ئاشكرا كرد و گوتی، شەهید غەزال جانتاكەی ئامادە كردبوو بۆ ئەوەی لەگەڵ ئازابوونی رۆژهەڵاتی كوردستان بگەڕێتەوە. 

غەزال مەولان پێشمەرگەی كوردستان بوو لە سوورداش شەهید كرا، سەرەتا بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كرا، بەڵام بە بیانووی جۆراوجۆر ئامادە نەبوون چارەسەری بۆ بكەن، هەر ئەوەیش نا تەنانەت یەك مزگەتی شارەكە بەڕووی تەرمەكەیدا نەكرایەوە، ئەوەیش نیگەرانی خەڵكی كوردستان لێ‌ كەوتەوە كە لە سلێمانی بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ شەهیدێك دەكرێت. 



وشە - وشه‌