چاودێرێك بۆ جووتبرا: ئێوە كە خاك دەفرۆشن بێگومان چەكەكانی ئەمەریكاش دەدزن

:: PM:11:19:19/04/2026 ‌
چاودێرێكی سیاسیی بۆچوونی جیاوازی لەبارەی دزینی چەكەكانی ئەمەریكا هەیە و دەڵێ‌، جووتبرا كە خاك بفرۆشن بیگومان ئامادەن چەكیش بدزن و ئەوەیش بۆ ئەوان كارێكی ئاسانە. 

ئەمڕۆ یەكشەم 19ی نیسان، شوان شێخانی چاودێری سیاسیی، بە "وشە"ی گوت، هەرچەندە هێشتا یەكلا نەبووەتەوە كە چەكەكانی ئەمەریكا باسی دەكات چۆن دزراوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەو كارە تەنیا لە جووتبرا دەوەشێتەوە. 

ڕوونیشی كردەوە كە ئەوان ئامادەن خاك هەراج بكەن و بیفرۆشن و سەفقاتی سیاسیی بكەن، بێگومان چەك دزین بۆ ئەوان زۆر ئاسانە كاتێك هاتووەتە بەردەستیان. 

ئەو چاودێرە ئەوەیشی گوت، ترەمپ هیچ پەیامی وای نە ناردووە و ئەمەریكیەكان باش دەزانن چەكەكانیان رادەستی كێ كردووە، بۆیە بە درۆكردنی سەرۆكە خاك فرۆشەكە یەكێتی راستیەكان چەواشە دەكات. 

هەروەها دووپاتی لەوە كردەوە كە لە ئەنجامدا تەنیا رووڕەشی و ریسوایی بو جووتبرا درۆزنەكە دەمێنێتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند رۆژێكە یەكێتی و میدیای سەرۆكەكەی بەتەواوی مشاوەش بوون لەبارەی ئەو چەكانەی دزیویانە و نازانن چۆن پەردەپۆشی بكەن. 




وشە - وشه‌